وێنە.. ڕۆناڵدۆ پەیوەندى بە هەڵبژاردەى پورتوگالەوە کردەوە

وێنە.. ڕۆناڵدۆ پەیوەندى بە هەڵبژاردەى پورتوگالەوە کردەوە
2019-03-19

3078 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یەکەم جار لە دواى مۆندیالى ٢٠١٨ى روسیاوە بەشدارى لە راهێنانەکانى هەڵبژاردەى وڵاتەکەیدا کردەوە.

هەڵبژاردەى پورتوگال لە ئامادەکارییەکانى بۆ پاڵاوتنەکانى یۆرۆى ٢٠٢٠ بەردەوامە و کریستیانۆ رۆناڵدۆى هێرشبەرى یۆڤانتۆسى ئیتاڵیش دواى نزیکەى هەشت مانگ دوورکەوتنەوە و پشوودان، بۆ یەکەم جار بەشدارى لە راهێنانەکانى هەڵبژاردەکەیدا کردووەتەوە.

رۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، رۆناڵدۆ لە راهێنانەکانى رۆژى دووشەممە ئامادەنەبووە، بەڵام بەشدارى راهێنانەکانى ئەمڕۆى کردووە لە سەنتەرى راهێنانەکانى پورتوگال لە نزیک لشبۆنەى پایتەخت و ئامادەکارى بۆ دوو یارى داهاتووى بەرامبەر ئۆکرانیا و سڕبیا لە پاڵاوتنەکانى یۆرۆدا کردووە، کە بڕیارە لە ٢٢ و ٢٥ى ئەم مانگەدا بکرێن.

پورتوگالى هەڵگرى نازناوى یۆرۆى ٢٠١٦، لە کۆمەڵەى دووەمى پاڵاوتنەکانى یۆرۆى ٢٠٢٠دایە و هەریەکە لە هەڵبژاردەکانى لۆکسمبۆرگ و لیتوانیا و ئۆکرانیا و سڕبیاى لەگەڵدایە.

 

گ . ف