خشتە.. یارییە دواخراوەکانى هەفتەى ٢٠ى خولى نایابى کوردستان کران

خشتە.. یارییە دواخراوەکانى هەفتەى ٢٠ى خولى نایابى کوردستان کران
2019-03-19

2099 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولى نایابى کوردستان، ئارارات و نەورۆز یەکسانبوون و پێشمەرگەى هەولێر و زێرەڤانیش شکستیان هێنا.

لە یارییە دواخراوەکانى هەفتەى ٢٠ى خولى نایابى تۆپى پێى کوردستاندا، ئارارات لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى نەورۆزى کرد و یارییەکەش بە یەکسانى و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایى هات.

لە یارییەکى ترى دواخراوى هەمان هەفتەدا، پێشمەرگەى هەولێر لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، رووبەڕووى برایەتى بووەوە و بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى پێ دۆڕاند.

هەروەها یارى دواخراوى نێوان هەندرێن و زێرەڤانیش، بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودى هەندرێنى خاوەن یاریگادا کۆتایى هات.

 

گ . ف