یۆڤانتۆس بۆ کڕینى ڤاران لەگەڵ مانچستەردا دەکەوێتە کێبڕکێوە

یۆڤانتۆس بۆ کڕینى ڤاران لەگەڵ مانچستەردا دەکەوێتە کێبڕکێوە
2019-03-19

2835 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس و مانچستەر یونایتد کێبڕکێ لەسەر گواستنەوەى رافائیل ڤاران دەکەن و یاریزانەکەش بەنیازە ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت.

سایتى کاڵچیۆ میرکاتۆى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، یۆڤانتۆسى ئیتاڵى چاودێڕى بڕیارى رافائیل ڤارانى فەڕەنسى بەرگیکارى ریاڵ مەدریدى ئیسپانى دەکات، کە لە ئێستادا بیر لە بەجێهێشتنى یانە مەدریدیەکە دەکاتەوە.

ڤاران، کە سەرەتاى وەرزى رابردوو گرێبەستەکەى تا ٢٠٢٢ نوێکردەوە، دەیەوێت ئەزمونێکى نوێ تاقیبکاتەوە و نیازى بەجێهێشتنى ریاڵ مەدریدى هەیە.

سایتەکە ئاماژەى بەوە کردووە، یۆڤانتۆس ئارەزوو دەکات ڤاران بگوازێتەوە ریزەکانى و بۆ ئەمەش دەبێت کێبڕکێ لەگەڵ مانچستەر یونایتدى ئینگلیزیدا بکات، کە ئەمیش بە هەمان شێوە هەوڵى کڕینى بەرگریکارە فەڕەنسیەکە دەدات.

ڤارانى ٢٥ ساڵ، ٢٠١١ لە لانسى فەڕەنسیەوە پەیوەندى بە یانەى شاهانەوە کرد و مەرجى سزاى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەشى ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆیە.

 

گ . ف