مۆرینیۆ ستایشى کیلیان مباپى دەکات

مۆرینیۆ ستایشى کیلیان مباپى دەکات
2019-03-19

3328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خۆسێ مۆرینیۆ ستایشى کیلیان مباپى هێرشبەرى پاریس سان جێرمان دەکات و پێیوایە یاریزانێکى باوەڕپێنەکراوە.

مۆرینیۆى پورتوگالى راهێنەرى پێشووى مانچستەر یونایتد، سەرسامى خۆى بەرامبەر کیلیان مباپى هێرشبەرى لاوى یانەى پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەى فەڕەنسا پیشاندا و پێیوایە بە بەهێزییەوە هاتووەتە دونیاى تۆپى پێوە.

مۆرینیۆ لە لێدوانێکدا، کە رۆژنامەى میرەرى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت "لەگەڵ ئەوەى رۆناڵدۆ و میسى لە سەرو ٣٠ ساڵەوەن و نیمارش ٢٧ ساڵە، پێموایە ئێستا مباپى بەنرخترین یاریزانە لە جیهاندا".

راهێنەرە پورتوگالیەکە ئاماژە بەوەش دەکات، مباپى ٢٠ ساڵ بەهۆى تایبەتمەندییەکانیەوە یاریزانێکى باوەڕپێنەکراوە و پێیوایە تەنیا یەک وشە بەسە بۆ ستایشکردنى هێرشبەرە فەڕەنسیەکە، کە ئەویش "باوەڕپێنەکراوە".

 

گ . ف