ڤیدیۆ: لە خولی ئینگلتەرا تۆتنهام لە فۆلهامی بردەوە

ڤیدیۆ: لە خولی ئینگلتەرا تۆتنهام  لە فۆلهامی بردەوە
2019-01-20

2473 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا تۆتنهام بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فۆلهامی بردەوە.

لە هەفتەی ٢٣ ی خولی نایابی ئینگلتەرا،یانەی تۆتنهام لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی فۆلهام.

تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە سوودی فۆلهام کۆتایهات،گۆڵەکەش لە خولەکی ١٧ لۆرێنتی یاریزانی تۆتنهام بە هەڵە لە خۆیان تۆماری کرد.

بەڵام لە تایمی دووەمدا یانەی تۆتنهام لە خولەکەکانی ٥١ و ٩٣ توانیان دوو گۆڵ تۆمار بکەن لەلایەن یاریزانان دێلی ئالێ و هاری وینکس،یاریەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی تۆتنهام کۆتایهات.

بەم ئەنجامە،یانەی تۆتنهام بە کۆکردنەوەی ٥١ خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دەبینرێت و فۆلهامیش بە ١٤ خاڵ لە پلەی نۆزدەدایە.

 

خ . ک