لەخولی نایابی عێراق هەولێر شکستی هێنا

لەخولی نایابی عێراق هەولێر شکستی هێنا
2018-11-09

20600 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەمیانی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی عێراق یانەی هەولێر لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوان یانەی قوە جەوییە و یارییەکەی پێدۆڕاند.

لەو یارییەدا یانەی قوەجەوییە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکردوو توانیان یارییەکە بەئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر ببەنەوە.

یانەی هەولێر تاکە یانەی کوردییە کە بەشدارە لەخولی نایابی عێراق لەکۆی حەوت یاری دوو بردنەوەو سێ یەکسان بوون و دوو شکستی تۆمارکردوەو ئێستا خاوەنی 9 خاڵە.