لەخولی نایابی کوردستان دهۆک و پێشمەرگەی سلێمانی بردیانەوە

لەخولی نایابی کوردستان دهۆک و پێشمەرگەی سلێمانی بردیانەوە
2018-11-09

3550 جار خوێندراوەتەوە

+ -


یارییەکانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی کوردستان کۆتایی هات و هەرییەکە لە یانەکانی دهۆک و پێشمەرگەی سلێمانی و ئاکرێ سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.

هەولێر و دەربەندیخان بەگۆڵێک یەکسان بوون و پێشمەرگەی هەولێر و زێرەڤانیش بەهەمان ئەنجام یەکسان بوون.

یانەی ئاکرێش توانی بەگۆڵێکی بێبەرامبەر لە هەندرێن بباتەوە.

لەیارییەکانی ڕۆژی هەینیش دهۆک لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەگۆڵێکی بێبەرامبەر لە شێروانەی بردەوە.

یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لە ئاراراتی بردوە.

زاخۆ و گازی باکوریش بەگۆڵێک یەکسان بوون و یاری نێوان برایەتی و نەورۆزیش بەهەمان ئەنجام کۆتایی هات.

لە ئێستادا ڕیزبەندی خولی نایابی کوردستان بەم شێوەیە:

دهۆک 10 خاڵ

پێشمەرگەی سلێمانی 7

ئارارات 7

پێشمەرگەی هەولێر 7

هەولێر 6