کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی گواردیۆلا پێش روبەڕووبونەوەى مانچستەر یونایتد

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی گواردیۆلا پێش روبەڕووبونەوەى مانچستەر یونایتد
2018-11-09

11308 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەری مانچستەرسیتی دوپاتیکردەوە کە مانچستەریونایتد لە حاڵێکی باشدایە و پێشیوایە ئەم یارییە هێندەى یارییەکەى ناو ئۆڵد ترافۆرد گرنگ نییە

پێش روبەروبونەوەى مانچستەر یونایتد لەخولی ئینگلتەرا گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە کە مانچستەر یونایتد لە ئێستادا لەحاڵێکی باشدایە و ئەمانیش بەهەمان شێوە

وتیشی: دێربی مانایەکی تری هەیە بۆ هاندەرانمان و هیوادارین یارییەکی بەهێز ئەنجام بدەین و هەموو لایەک چێژی لێ ببینین

پێشیوایە روبەروبونەوەى مانچستەر یونایتد لەم کاتەدا بەهێندەى یاریی گەرانەوەى ناو یاریگاى ئۆڵدترافۆرد گرنگ نییە بەو پێیەى ئێستا ئەوان لەمانگی یانزەدان و هێشتا رکابەرییەکان لەسەرتادان

گواردیۆلا باسیشی لەوە کرد گەر مانچستەریونایتد شکستیش بهێنێت هێشتا لەرکابەری کردنی نازناوەکە دورنەکەوتونەتەوەو هێشتا ئەوان لەسەرەتاى رکابەرییەکانی خولەکەدان.

 

سەرجەم وتەکانی گواردیۆلا

گواردیۆلا: دێربی مانایەکی زۆری هەیە بۆ هاندەرانی ئێمە، روبەڕووبونەوەى بەهێزترین رکابەریش هەمیشە تامی خۆی هەیە، بەڵام ئێمە هێشتا لەمانگی یانزەین و وا دەردەکەوێت کە یارییەکەى ئۆڵد ترافۆرد گرنگتر بێت لەم یارییە، ئێمە لە حاڵێکی باشداین، مانچستەر یونایتدیش هەروایە

 

گواردیۆلا: لە مێژودا و لە رابردودا بردنەوەى مانچستەر سیتی لە مانچستەر یونایتد قورس بوو، یونایتد زۆرترین روبەڕووبونەوەى بردۆتەوە، ئێمە دەزانین کە پێویستە چی بکەین، رۆژی شەممە قسە لەگەڵ یاریزانەکان دەکەم و پێیان دەڵێم کە چۆن بردنەوە بەدەست دەهێنن

 

گواردیۆلا: ئەوان مانچستەر یونایتدن، لەگەڵ لیڤەرپوڵ دوو بەهێزترین یانەى مێژووی تۆپی پێی ئینگلتەران، پێویستە بەشێوەیەک یاریی بکەین کە شایستەى ئەوە بین روبەروویان ببینەوە

 

گواردیۆلا: یونایتد دێتە یاریگاى ئێمە بە حاڵێکی زۆر باشەوە، هیوادارم دێربییەکی بەهێز بێت، هاندەرانی هەردولاش چێژی لێ ببینن.

 

گواردیۆلا: بە شکست و بردنەوە مانچستەریونایتد ناچێتە دەرەوەى رکابەری کردن لە خولی ئینگلتەرا، ئێمە هێشتا لە مانگی یانزەدا یاریی دەکەین