ئەنچیلۆتی پشتی مۆرینیۆ دەگرێت

ئەنچیلۆتی پشتی مۆرینیۆ دەگرێت
2018-11-09

13225 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارلۆئەنچیلۆتی راهێنەری ناپۆلی پشتگیری مۆرینیۆی راهێنەری مانچستەریونایتد دەکات پاش ئەوەى بە ئیشارەتێک هاندەرانی یۆڤانتۆسی تورەکرد

لە یارییەکەى مانچستەر یونایتد و یۆڤانتۆس لە چامپیۆنز لیگ پاش ئەوەى مان یو بردنەوەى بەدەستهێنا مۆرینیۆ ئیشارەتی بۆ هاندەرانی یوڤی کرد و توڕەى کردن بەوەى گوێی لەدەنگیان نەماوە

لەدواین کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی ئەنچیلۆتی راهێنەری ناپۆلیشدا تەئکیدی کردەوە کە رەفتارەکەى مۆرینیۆ گاڵتە پێکردن بوەو هیچی تر

وتیشی: نەک تەنها هاندەرانی یۆڤانتۆس بەڵکو لە زۆر یاریگاى تر هاندەران هێرش دەکەنە سەر راهێنەری تیپی بەرامبەر و گاڵتەى پێدەکەن

هەر لەو کۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەدا رۆژنامەنوسێک بە ئەنچیلۆتی وت رات چییە لەسەر رەفتارەکەى مۆرینیۆ ئەویش هەمان رەفتاری مۆرینیۆی کرد و وتی گوێم لێت نییە.