کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی مۆرینیۆ پێش روبەڕووبونەوەى مانچستەر سیتی

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی مۆرینیۆ پێش روبەڕووبونەوەى مانچستەر سیتی
2018-11-09

10503 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەری مانچستەر یونایتد پێیوایە لۆکاکۆ هەلی یاریکردنی هەیە بەرامبەر مانچستەر سیتی و ئاماژەى بەوەشدا کە پێویستە یاریکردنی خۆیان لەدەستپێکدا چارەسەر بکەن

پێش روبەروبونەوەى مانچستەرسیتی مۆرینیۆی راهێنەری مانچستەریونایتد بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد

مۆرینیۆ دوپاتیکردەوە کە لۆکاکۆ بەشداری راهێنانەکانی کردوەو چاوەرێی وەڵامدانەوەى پێکانەکەى دەکەن

وتیشی: هێشتا ئەگەرێکی زۆر هەیە بۆ بەشداری کردنی لۆکاکۆ لە یارییەکەى مانچستەر یونایتد و چاوەرێی ئەنجامی کۆتایی پشکنینەکان دەکەین

مۆرینیۆ دوپاتیکردەوە کە هیچ یاریزانێکی تر پێکانی نییە و سەرجەم یاریزانەکانی بەشداری یارییەکەى یوڤیان کردوە بۆ دێربی ئامادەن

لەبەشێکی تری قسەکانیدا مۆرینیۆ ئاماژەى بەوەدا کە دوو یاریی بەهێزیان کردوە بەرامبەر چێلسی و یۆڤانتۆس و ئاستێکی بەرز و ئەنجامی باشیان بەدەستهێناوە

تەئکیدیشی کردەوە کە بەرامبەر مانچستەر سیتیش هەوڵ دەدەن لوتکەى ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن بەڵام دانی بەوەشدا نا کەمانچستەر سیتی یانەیەکی بەهێزە

لەکۆتایی قسەکانیدا باسی لەوە کرد کە ئەوان پێویستە ئاستێکی بەرز لە دەستپێکی یارییەکان پێشکەش بکەن و هەمیشە نەچنە ئەو پێگەیەی کە لەکۆتاییدا ئەنجامەکە یەکسان بکەنەوە یان بردنەوە بەدەست بهێنن.

 

سەرجەم وتەکانی مۆرینیۆ

مۆرینیۆ: لۆکاکۆ ئەم بەیانییە راهێنانی کردوە، ئەگەر وەڵامدانەوەى بۆ پێکانەکەى ئیجابی بوو یاریی دەکات، هێشتا یەک راهێنانی ترمان لەبەردەم ماوە

 

مۆرینیۆ: ئەم  یارییە جیاوازە لەبەرئەوەى دێربیە ، ئەمەش شتێکی زۆر دەگەیەنێت بۆ هاندەرانمان

 

مۆرینیۆ: دوویاریی بەهێزمان بەرامبەر چێلسی و یۆڤانتۆس کرد لەدەرەوەى یاریگاى خۆمان و سەرکەوتوو بوین لەوەى بە ئەنجامی باش بێینە دەرەوە، ئەگەر ئەنجامیشمان باش نەبوایە گرنگ ئەوەیە ئاستێکی بەرزمان پێشکەش کردوە، بەرامبەر سیتیش هەوڵی خۆمان دەدەین، بەڵام بەراستی سیتی بەهێزە

 

مۆرینیۆ: من بیر لەهیچ شتێکی تر ناکەمەوە تۆپی پێ نەبێت، وەک تیپێکی تۆپی پێش سەیری مانچستەر سیتی دەکەم

 

مۆرینیۆ: پێویستە بیر لەوە بکەینەوە بۆ یەکەمجار تیپی بەرامبەر گۆڵمان لێدەکات، ئەوەش گرنگە کە ئێمە تا دواخولەک کۆڵ نادەین و هەندێ جار سەرکەوتوو دەبین لە بردنەوەو گەڕانەوەی ئەنجامەکە

 

مۆرینیۆ: ئێمە تیپێکی بەکۆمەڵین و گیانی تەبایی و شەڕانگێزیمان هەیە، بەڵام ئەمە هەموو جارێ سەرناگرێت، ئەگەر بەردەوام بین لەوەى کە هەمیشە تیپی بەرامبەر گۆڵمان لێ بکات رۆژێک دەبێت نەتوانین بە ئەنجام بگەرێینەوە، پێویستە سەرەتاى یاریی بە باشی دەستپێبکەین، وەک ئەوەى بەرامبەر یوڤی کردمان کە 15 و 20 خولەکی سەرەتا کۆنترۆلی یاریی لای ئێمە بوو

 

مۆرینیۆ: ئەگەر بدۆرێین دەچینە پلەى دوانزەیەم ئەگەر یەکسان بین دەچینە پلەى نۆیەم ئەگەر بیبەینەوە دەگەڕێینەوە شەش یانەکەى پێشەنگ

 

مۆرینیۆ: ئەمەوێت وەک یارییەکی جیاواز سەیری یارییەکەى مانچستەرسیتی بکەین نەک وەک ریزبەندی ، پێموانیە ئەوانیش پێیانوابێت یارییەکی ئاسان چاوەرێیانە

 

مۆرینیۆ: هیچ پێکانێکمان توشنەبوە، پاش یارییەکەى یوڤی بەسەلامەتی گەڕاینەوە، هەندێ بەرکەوتنی ئاسان هەیە و قورس نین، هەموو یاریزانەکانی یارییەکەى یوڤی لە دێربی ئامادەدەبن

 

مۆرینیۆ: هێشتا ئەگەرێک هەیە بۆ یاریکردنی لۆکاکۆ