کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی راهێنەری بایرن میونشن پێش یارییەکەى دۆرتمۆند

کۆنفرانسی رۆژنامەنوسی راهێنەری بایرن میونشن پێش یارییەکەى دۆرتمۆند
2018-11-09

2747 جار خوێندراوەتەوە

+ -

راهێنەری بایرن میونشن پێیوایە خاڵە لاوازەکانی بروسیا دۆرتمۆند بە زەڕەبین دەدۆزرێنەوەو بەدوریشی زانی ئاریان رۆبن بتوانێت یاریی بکات

پێش روبەروبونەوەى یانەى بروسیا دۆرتمۆند لەخولی ئەڵمانیا نیکۆ کۆڤاچی راهێنەری بایرن میونشن بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد

کۆڤاچ تەئکیدی کردەوە کە سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەى بۆ یارییەکەى دۆرتمۆند ئامادەن جگە لە ئاریان رۆبن نەبێت

وتیشی: چاوەرێی دواین پشکنینی پزیشکی رۆبن دەکەین بۆ ئەوەى بزانین دەتوانێت یاریی بکات یان نا

راهێنەری بایرن میونشن ئاماژەى بەوەشدا کە ئەوان ئێستا لە حاڵێکدان کە دەبێت دواى دۆرتمۆند بکەون و خاڵ لەدەست نەدەن

کۆڤاچ باسیشی لەوە کرد کە ئەگەر بتەوێت بەدواى خاڵی لاوازی بروسیا دۆرتمۆند بگەڕێی دەبێت زەڕەبینت پێبێت

لەکۆتایی قسەکانیشیدا تەئکیدی کردەوە کە ئامانجی سەرەکی ئەوان بردنەوەیە و هەموو تواناى خۆشیان سەرف دەکەن لە پێناو بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەدا