بارودۆخی یاریزانە پێکراوەکانی ریاڵ مەدرید بزانە

بارودۆخی یاریزانە پێکراوەکانی ریاڵ مەدرید بزانە
2018-11-09

6941 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارڤاخال گەراوەتەوە بۆ راهێنانەکانی ریاڵ مەدرید و بۆ یاریکردن ئامادەیەو  مارسیلۆ و ڤارانیش هێشتا چاک نەبونەتەوە

لەدواین مەشق و راهێنانی یانەى ریاڵ مەدرید هەرپێنج یاریزانە پێکراوەکە بەشێوازی جیاواز بەشداریان کردوە

کارڤاخال گەڕاوەتەوە بۆ مەشق و راهێنانە بەکۆمەڵەکان و بۆ یاریکردن ئامادەیە بەڵام بەهۆی یاریی نەکردنی بۆ ماوەیەکی زۆر لە روی تواناى جەستەییەوە لاوازە

مارسیلۆ و ڤارانیش نەیانتوانیوە بەشداری راهێنانی بەکۆمەڵ بکەن و تەنها لە ژێر چاودێری پزیشکەکاندا راهێنانیان کردوە

هەردوو یاریزان ماریانۆ دیاز و ڤایخۆ لەسەر چیمەن راهێنانیان کردوەو حاڵیان لە ڤاران و مارسیلۆ باشترە و گەڕانەوەیان بۆ پێکهاتەى ریاڵ مەدرید نزیکترە

یانەى ریاڵ مەدرید لەسەرەتاى ئەم وەرزەوە پێکان ودورکەوتنەوەى یاریزانە سەرەکییەکانی یەکێک بوە لە هۆکارە سەرەکیەکانی خراپبونی ئەنجامەکانیان.