خشتەی یارییەکانی و ریزبەندی یانەکان و گۆڵکارانی خولی ئەڵمانیا ببینە

خشتەی یارییەکانی و ریزبەندی یانەکان و گۆڵکارانی خولی ئەڵمانیا ببینە
2018-11-09

3180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئەڵمانیا یاریی لوتکە لە نێوان بروسیا دۆرتمۆند و بایرن میونشن ئەنجام دەدرێت و لایبزیگیش میوانداری بایەر لیڤەرکوزن دەکات

لە درێژەى رکابەرییەکانی هەفتەى یانزەى خولی ئەڵمانیا رۆژی شەممە چەند یارییەک ئەنجام دەدرێن

کاتژمێر 5 و 30 خولەک یانەى بروسیا میونشن گلادباخ دەبێتە میوانی یانەى ڤێردەبریمەن

کاتژمێر 8 و 30 خولەک یاریی لوتکە لە نێوان بروسیا دۆرتمۆندی پێشەنگ و بایرن میونشنی سێیەم ئەنجام دەدرێت

رۆژی یەک شەممە کاتژمێر 5 و 30 خولەک یانەى لایبزیگ لە یاریگاى خۆی میوانداری بایەرلیڤەرکوزن دەکات

کاتژمێر 8 ی شەویش هەردوو یانەى ئینتراخت فرانکفۆرت و شالکە بەیەک دەگەن.

بروسیا دۆرتمۆند بە 24 خاڵ لەپلەى یەکەمی ریزبەندی خولی ئەڵمانیا دەبینرێت و بروسیا میونشن گلادباخیش بە 20 خاڵ شانبەشانی بایرن میونشن پلەکانی دووەم و سێیەمیان گرتوەو میونشن گلادباخ بەجیاوازی گۆڵ لە پێش بایرنەوەیە.