خشتەی یارییەکانی و ریزبەندی یانەکان و گۆڵکارانی خولی ئینگلتەرا ببینە

خشتەی یارییەکانی و ریزبەندی یانەکان و گۆڵکارانی خولی ئینگلتەرا ببینە
2018-11-09

9662 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد دێربی ئەنجام دەدەن و ئارسناڵ و چێڵسیش ئەرکیان قورسە

رۆژانی شەممە و یەک شەممە هەفتەیەکی نوێی خولی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئەنجام دەدرێت کە هەفتەى دوانزەیەم دەکات

رۆژی شەممە بەهێزترین یاریی کاتژمێر 8 و 30 خولەک ئەنجام دەدرێت کاتێک تۆتنهام دەبێتە میوانی کریستاڵ پاڵاس

رۆژی یەک شەممە چوار یاریی بەهێز دەکرێن، کاتژمێر 3 لیڤەرپوڵ میوانداری فۆڵهام دەکات

کاتژمێر 5 و 15 خولەک چێلسی میوانداری ئیڤەرتۆن دەکات و کاتژمێر 7 و 30 خولەکیش دوو یاریی بەهێزی تر ئەنجام دەدرێن

مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد دێربی شاری مانچستەر ئەنجام دەدەن ولەهەمان کاتیشدا ئارسناڵ میوانداری ۆڵڤەرهامپتۆن دەکات

مانچستەر سیتی بە 29 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولی ئینگلتەراى گرتوەو چێلسی و لیڤەرپوڵیش بە 27 خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لەپلەکانی دووەم و سێیەمدان، هەرچی یانەى تۆتنهامیش بە 24 خاڵ چوارەمەو ئارسناڵیش بە 23 خاڵ پێنجەمە.