خشتەی یارییەکانی و ریزبەندی یانەکان و گۆڵکارانی خولی ئیتاڵیا ببینە

خشتەی یارییەکانی و ریزبەندی یانەکان و گۆڵکارانی خولی ئیتاڵیا ببینە
2018-11-09

7338 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیتاڵیا یاریی لوتکە لە نێوان یۆڤانتۆس و میلان ئەنجام دەدرێت و ئینتەرمیلانیش دەبێتە میوانی ئەتلەنتا

رکابەرییەکانی خولی ئیتاڵیا پێی ناوەتە هەفتەى دوانزەیەم و رۆژی شەممە یانەى ناپۆلی لەدەرەوەى یاریگاى خۆی دەبێتە میوانی جەنەوا

رۆژی یەک شەممە کاتژمێر 2 و 30 خولەک یانەى ئینتەرمیلانی دووەمی ریزبەندی روبەروی یانەى ئەتلەنتاى دەیەمی ریزبەندی دەبێتەوە

کاتژمێر 10 و 30 خولەکی شەویش یاریی لوتکە لە نێوان یۆڤانتۆسی یەکەم و ئەى سی میلانی چوارەم  لە یاریگاى سان سیرۆ ئەنجام دەدرێت

یۆڤانتۆس بە 31 خاڵ پلەى یەکەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵیای گرتوەو ئینتەرمیلان و ناپۆلیش بە 25 خاڵ پلەکانی دووەم و سێیەمیان گرتوەو میلانیش بە 21 خاڵ شانبەشانی لازیۆ چوارەم و پێنجەمی خولەکەن بە جیاوازی گۆڵ.