خشتەی یارییەکانی و ریزبەندی یانەکان و گۆڵکارانی خولی ئیسپانیا ببینە

خشتەی یارییەکانی و ریزبەندی یانەکان و گۆڵکارانی خولی ئیسپانیا ببینە
2018-11-09

38373 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆمەدرید و ئەتلەتیک بلباو یاریی لوتکە دەکەن و بەرشەلۆنەش میوانداری ریاڵ بیتس دەکات و ریاڵ مەدریدیش دەبێتە میوانی سیلتافیگۆ.

رکابەرییەکانی خولی ئیسپانیا پێی ناوەتە هەفتەى دوانزەو رۆژی شەممە یاریی لوتکە لە نێوان ئەتلەتیکۆمەدرید و ئەتلەتیک بلباو ئەنجام دەدرێت

رۆژی یەک شەممە کاتژمێر شەش و 15 خولەکی شەو یانەى بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەى ریاڵ بیتس دەکات

کاتژمێر 10 ە 45 خولەکی شەویش یانەى ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەى سیلتافیگۆ.

بەرشەلۆنە بە 24 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەى گرتوەو ئیسپانیۆلیش بە 21 خاڵ دووەمەوە، یانەکانی سیڤیلیە و ئەتلەتیکۆمەدرید و ئالاڤێسیش بە 20 خاڵ پلەکانی سێیەم تا پێنجەمیان گرتوەو ریاڵ مەدریدیش بە 17 خاڵ شەشەمە.