لەهەموو کات زیاتر کارڤاخال لە جێهێشتنی ریاڵ مەدرید نزیکە

لەهەموو کات زیاتر کارڤاخال لە جێهێشتنی ریاڵ مەدرید نزیکە
2018-11-09

10937 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی کۆمەڵێک کێشەى ناوخۆییەوە کارڤاخال لە یانەى ریاڵ مەدرید بە حاڵێکی باشدا ناڕوات و لەجێهێشتنی یانەکەى نزیکە

پاش ئەوەى لۆپتیگی لە پۆستی راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید دورخرایەوە کارڤاخال رایگەیاند: لۆپتیگی باشترین راهێنەر بوە کە راهێنەرایەتی کردوەو دژی یانەى ریاڵ مەدرید وەستایەوە

بە پێی هەواڵی بەرنامەى ئیل چیرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی، کارڤاخال لەسەر ئەو لێدوانەى کەوتۆتە ناکۆکیەوە لەگەڵ ئیدارەى یانەى ریاڵ مەدرید

ئەو بەرنامەیە باسیشی لەوە کردوە کە کارڤاخال بە بەڕێوەبەری کارەکانی وتوە گرنگی بەو گرێبەستانە بدات کە پێشکەشی دەکرێت

ئاماژەى بەوەشداوە کە ئێستا کارڤاخال لەهەموو کات زیاتر لە جێهێشتنی ریاڵ مەدریدەوە نزیکە.