گاتۆسۆ: کاتی ئەوەیە ئامادەکاری بۆ یوڤی بکەین

گاتۆسۆ: کاتی ئەوەیە ئامادەکاری بۆ یوڤی بکەین
2018-11-09

1950 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گاتۆسۆ تەئکیدی کردەوە کە لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ یارییەکەى یۆڤانتۆس دەکەن و هەوڵ دەدەن بردنەوەش بەدەست بهێنن. پاش یەکسان بونی میلان لەگەڵ ریاڵ بیتس لە یۆرۆپا لیگ گاتۆسۆی راهێنەری میلان بەشداری کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی کرد. گاتۆسۆ تەئکیدی کردەوە کە ئیتر ئێستا کاتی ئەوەیە ئامادەکاری بۆ یارییەکەى یۆڤانتۆس بکەین. وتیشی: یۆڤانتۆس یانەیەکی گەورەیە لەسەر ئاستی ئەوروپا و هەلی بردنەوەیان زیاترە بەڵام ئێمە کۆڵ نادەین. گاتۆسۆ رەزامەندی خۆی لەسەر ئاستی یاریزانەکانی بەرامبەر بیتس پیشانداو پێیوایە ئەتوانن باشتریش بن. بریارە یەک شەممە کاتژمێر 10 و 30 خولەکی شەو یانەى میلان لە سان سیرۆ میوانداری یۆڤانتۆس بکات.