باسکەى ئەمەریکا: گۆڵدن ستەیت بە میلواکی باکس دۆڕا

باسکەى ئەمەریکا: گۆڵدن ستەیت بە میلواکی باکس دۆڕا
2018-11-09

2245 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەخولی باسکەى ئەمەریکا گۆڵدن ستەیت لە یاریگاى خۆی بە میلواکی باکس دۆرا و ئۆکلاهۆما سیتیش حەوتەم بردنەوەى لەسەر یەکی بەدەستهێنا. لە درێژەى یارییەکانی خولی باسکەى ئەمەریکا ، گۆڵدن ستەیتی پێشەنگی ریزبەندی میوانداری میلواکی باکسی کرد. گۆڵدن ستەیت لە یاریگاى خۆی شکستی هێناو بە ئەنجامی 111 خاڵ بەرامبەر 134 خاڵ یارییەکەى بە میلواکی باکس دۆراند. لە یارییەکی تردا ئۆکلاهۆما سیتی میوانداری هیوستن رۆکێتسی کرد و ئۆکلاهۆما کۆی بردنەوە لەسەر یەکەکانی گەیاندە حەوت بردنەوەو ئەم یارییەشی بە 98 خاڵ بەرامبەر بە 80 خاڵ لە هیوستن بردەوە.