میسی دەیەوێت بەرامبەر ریاڵ بیتس یاریی بکات

میسی دەیەوێت بەرامبەر ریاڵ بیتس یاریی بکات
2018-11-09

4793 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دەیەوێت بەشداری یارییەکەى بەرشەلۆنە بەرامبەر ریاڵ بیتس لەخولی ئیسپانیا بکات و پێیوایە لە پێکانەکەى چاکبۆتەوە. لەخولی ئیسپانیا و لە یاریی نێوان بەرشەلۆنە و سیڤیلیە میسی توشی پێکان هات و ئەوکات پزیشکەکان سێ هەفتەیان بۆدورکەوتنەوەى دانابوو. پاش یەکسان بونی بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ڤالڤێردی راهێنەر رۆژێک پشوی بە سەرجەم یاریزانەکان دا بەڵام میسی بەتەنها راهێنانی ئەنجام دەدا. رۆژنامەى سپۆرت ئاماژەى بەوەداوە کە میسی دەیەوێت بەشداری یارییەکەى ریاڵ بیتس بکات و لە راهێنانەکاندا هەست بە هیچ ئازارێک ناکات. یارییەکەى ریاڵ بیتس رۆژی یەک شەممە کاتژمێر 6 و 15 خولەک لە یاریگاى کامپ نو بەڕێوەدەچێت.