مارسیلۆ وەک باشترین یاریزانی مانگی رابردووی ریاڵ مەدرید دیاریکرا

مارسیلۆ وەک باشترین یاریزانی مانگی رابردووی ریاڵ مەدرید دیاریکرا
2018-11-09

3272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارسیلۆ وەک باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەى ریاڵ مەدرید دەستنیشان کرا

مارسیلۆ لەدواین مەشق و راهێنانی یانەى ریاڵ مەدرید بەشداری کردوەو تا رادەیەک لەو پێکانەى چاکبۆتەوە کە لە یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە توشی هاتبوو

مارسیلۆ لە مانگی دەی رابردودا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردو سێ گۆڵیشی تۆمارکرد

هەر بەوهۆیەشەوە خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگ بۆ مانگی 10 درا بە مارسیلۆی بەرازیلی

یانەى ریاڵ مەدرید لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ روبەروبونەوەى یانەى سیلتافیگۆ دەکات و بە 17 خاڵ لەپلەى شەشەمی ریزبەندیدایە.