ڤیدیۆ:لە خولی ئەوروپا ئارسناڵ و سپۆرتینگ لیشبۆنە یەکسان بوون

ڤیدیۆ:لە خولی ئەوروپا ئارسناڵ و سپۆرتینگ لیشبۆنە یەکسان بوون
2018-11-09

4085 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەوروپا ئارسناڵ و سپۆرتینگ لیشبۆنە بە بێ گۆڵ یەکسان بوون.

لە کۆمەڵەی پێنجەمی خولی ئەوروپا،یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات میوانداری یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی کرد.

لە هەردوو تایمەکەدا هەردوو یانە هەوڵێکی زۆریان دا گۆڵ تۆمار بکەن بەڵام هەموو هەوڵەکان بێ سوود بوون و یاریەکە بە یەکسانی و بە بێ گۆڵ کۆتایهات.

بەو ئەنجامەش،یانەی ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی ١٠ خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی پێنجەم دەبینرێت و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەستهێناوە و سپۆرتینگ لیشبۆنەش بە ٧ خاڵ لە دووەمی کۆمەڵەکەدایە.

 

خ . ک