ڤیدیۆ: لە خولی ئەوروپا لازیۆ لە مارسیلیای بردەوە

ڤیدیۆ: لە خولی ئەوروپا لازیۆ  لە مارسیلیای بردەوە
2018-11-09

1718 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەوروپا لازیۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە مارسیلیای بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەستهێنا.

لە کۆمەڵەی هەشتەمی خولی ئەوروپا،یانەی لازیۆ لە یاریگای ئۆلمپیکۆ میوانداری یانەی مارسیلیای کرد.

لازیۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێکلە مارسیلیای بردەوە.

گۆلەکانی لازیۆ لە خولەکەکانی ٤٥ و ٥٥ مارکۆ پارۆلۆ و خواکین کۆریا تۆماریان کرد،گۆلەکەی مارسیلیا لە خولەکی ٦٠ فلۆران تۆفین تۆماری کرد. 

بەو ئەنجامەش،یانەی لازیۆ بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ لە دووەمی کۆمەڵەکەی دەبینرێت بە جیاوازی ٣ خاڵ لەگەڵ ئینتراخت فرانکفۆرتی پێشەنگ و هەردوو یانەش سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کردووە.

 

خ . ک