7 رۆژ پێش ئێستا

ڤیدیۆ.. لە جامى ئیتاڵیا یۆڤانتۆس گەیشتە قۆناغى چارەکى کۆتایی

4288 جار خوێندراوەتەوە

لە جامى ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەتەلانتای بردەوە و گەیشتە قۆناغى چارەکى کۆتایی.

لە یاریەکانى قۆناغى 16ی جامى ئیتاڵیا، یانەى یۆڤانتۆس لە یاریگاى خۆى میواندارى ئەتەلانتاى کرد.

لە تایمى یەکەمدا یۆڤى دەستپێشخەرى کرد لە تۆمارکردنى گۆڵ و توانى دوو گۆڵ لە ڕیگەى پاولۆ دیبالا و ماریۆ مانزۆکیچەوە تۆماربکات.

لە تایمى دووەمدا و لە خولەکى 71دا عەبدوڵا کۆنگۆ گۆڵێکى بۆ ئەتەلانتا تۆمارکرد، بەڵام هەرزوو یۆڤانتۆس لە ڕیگەى میرالیم بیانیچەوە گۆڵێکى ترى تۆمارکرد.

لە خولەکى 85یشدا لاتى لاس گۆڵی دووەمى ئەتەلانتاى تۆمارکرد، بەڵام لەکۆتایدا یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لەسوودى یۆڤانتۆس کۆتایی هات.

بەو بردنەوەیەش یۆڤانتۆس خۆى گەیاندە قۆناغى چارەکى کۆتایی جامى ئیتاڵیا.