1 هەفتە پێش ئێستا

ڤیدیۆ.. لەجامى یانە پیشەگەرەکانى ئینگلتەرا ساوسهامپتۆن یارى چوونى لە لیڤەرپوڵ بردەوە

6568 جار خوێندراوەتەوە

لە جامى یانە پیشەگەرەکانى ئینگلتەرا ساوسهامپتۆن یارى چوونى قۆناغى پێش بەگۆڵێکى بێ بەرامبەر کۆتایی لە لیڤەرپوڵ بردەوە.

لەیارى چوونى قۆناغى پێش کۆتایی جامى یانە پیشەگەرەکانى ئینگلتەرا، ساوسهامپتۆن میواندارى لیڤەرپوڵى کرد.

تایمى یەکەمى یاریەکە تەنها گۆڵیکى بەخۆوە بینى و ناتان ریدمۆند لەخولەکى 20 ئەو گۆڵەى لەسوودى ساوسهامپتۆنى خاوەن یاریگا تۆمارکرد.

لەتایمى دووەمى یاریەکەدا ئەنجامەکە هیچ گۆڕانکاریەکى بەسەر نەهات و یاریەکەش بە گۆڵیکى بێ بەرامبەر لە سوودى ساوسهامپتۆن کۆتایی هات.

بڕیاریشە یارى گەڕانەوە لە 25ی ئەم مانگە لەنێو یاریگاى ئەنفێڵدى تایبەت بە لیڤەرپوڵ ئەنجام بدرێت.