1 هەفتە پێش ئێستا

لیستى یاریزانانى بەرشەلۆنە بۆ یارییەکەى ئەمشەو بزانە

24871 جار خوێندراوەتەوە

لویس ئینریکى راهێنەرى بەرشەلۆنە ١٨ یاریزانى بانگهێشتى ریزى یانەکەى بۆ یارییەکەى ئەمشەوى بەرامبەر بلباو لە جامى ئیسپانیا کردووە.

ئەمشەو کاتژمێر ١١ و ١٥ خولەک یانەى بەرشەلۆنە لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى ١٦ى جامى شاى ئیسپانیا بەرامبەر یانەى ئەتلەتیک بلباو یارى دەکات.

لویس ئینریکى راهێنەرى بەرشەلۆنەى کەتەلۆنى ١٨ یاریزانى بۆ بەشداریکردن لەم یارییەدا بانگهێشت کردووە و هەریەکە لە ڤیدال و گۆمێز و ماسیپ و ماسیۆى دوورخستووەتەوە.

دیارترین ئەو یاریزانانەى بانگهێشتى لیستەکە کراونەتەوە، ئیڤان راکیتیچ و سیلیسینى گۆڵچییە.

لە یارى چوندا، بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بە بلباو دۆڕاند و لە یارى گەڕانەوەدا هەوڵ دەدات بە پشتبەستن بە یاریگا و هاندەرەکانى سەرکەوتن بۆ قۆناغى داهاتووى جامەکە بەدەست بهێنێت.

 

لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بەرشەلۆنە

لیستى یاریزانە بانگهێشتکراوەکانى بەرشەلۆنە