1 هەفتە پێش ئێستا

رۆناڵدۆ: پێموانییە بتوانم ببم بە راهێنەر

15955 جار خوێندراوەتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێى قورسە لە داهاتوودا ببێتە راهێنەر و خۆى وا نابینێت بتوانێت کارى راهێنان بکات.

لە لێدوانێکدا بۆ سایتى فەرمى یەکێتى تۆپى پێى جیهان، کریستیانۆ رۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یانەى ریاڵ مەدرید ئیسپانى بە دوورى دەزانێت لە دواى وازهێنان لە یاریکردن کارى راهێنان بکات.

لە یەکێک لە پرسیارەکانى سایتى ناوبراو لەبارەى ئەوەى ئایا ئەگەر هەیە ببیتە راهێنەر، پاش ئەوەى لە یارى کۆتایى جامى یۆرۆى ٢٠١٦ى فەڕەنسا تێبینیت دەدایە یاریزانانى پورتوگال؟

لە وەڵامى ئەم پرسیارەدا رۆناڵدۆ دەڵێت "پێموایە زۆر قورسە ببمە راهێنەر، بەڵام ناشزانم لە داهاتوودا چى روودەدات، تا ئەم کاتە خۆم وا نابینم بتوانم ببمە راهێنەر".

رۆناڵدۆى ٣١ ساڵ، دوو شەممەى رابردوو لەلایەن فیفاوە بە باشترین یاریزانى ٢٠١٦ى جیهان هەڵبژێردرا و لە ئاهەنگێکى تایبەت بە باشترینەکانى ٢٠١٦دا خەڵاتەکەى پێ بەخشرا.