1 هەفتە پێش ئێستا

وێنەیەک کێشەى خستە نێوان رۆناڵدۆی بەرازیلی و ئۆینی ئینگلیزیەوە

99307 جار خوێندراوەتەوە

پۆستێکی مایکل ئۆینی ئینگلیزی ناکۆکی خستە نێوان خۆی و رۆناڵدۆی بەرازیلیەوە و رۆبەرتۆ کارلۆسیش بەشداری ناکۆکیەکەى کرد.

کاتێک کریستیانۆ لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە پێش یاریەکەى گرانادا تۆپی ئاڵتونی نمایش کرد، ئیدارەى یانەکە کۆمەڵێک یاریزانی بانگهێشت کردبوو کە لەناویاندا فیگۆ و رۆناڵدۆی بەرازیلی و مایکل ئۆینی تیا بون.

مایکل ئۆین پاش یاریەکە پۆستێکی کردبوو وێنەیەکی بەکۆمەڵی دانابوو نوسیبوی، کاتێک رۆناڵدۆی بەرازیلیم بینی هەستم بە قەڵەوی خۆم کرد.

ئەو پۆستەى مایکل ئۆین رەخنەیەک بوو لە رۆناڵدۆی بەرازیلی بەوەى کە چۆن دەبێت یاریزانێکی وەک رۆناڵدۆ بەو جۆرە قەڵەو بێت و کێشی زیا بێت.

ئەو پۆستە رۆناڵدۆی بەرازیلی تورە کرد و ناچار بوو وەڵامی ئۆین بداتەوەو ئەویش لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی فیفا وتی: توشی شۆک بوم کاتێک بیستم رەخنەم لێگیراوە بەهۆی زیادبونی کێشمەوە، لەراستیدا نازانم گرنگی زیادبونی کێشم بۆئەوان چییە؟

لای خۆشیەوە رۆبەرتۆ کارلۆسی بەرازیلی هەر لەسەر هەمان بابەت وتی: من حەزم لەو جۆرە گاڵتانە نییە، رۆناڵدۆ هاوڕێیەکی زۆر باشی منە و پێویستە بە وریاییەوە مامەڵەى لەگەڵ بکەین، ئەوەى گرنگە لەسەر رۆناڵدۆ کێشی نییە بەڵکو دڵییەتی، ئەو دڵێکی زۆر گەورەى هەیە.

ئەو وێنەیەى کێشەى خستە نێوان ئۆین و رۆناڵدۆوە

ئەو وێنەیەى کێشەى خستە نێوان ئۆین و رۆناڵدۆوە