چاڤی رایگەیاند هەلی کەمکردنەوەی جیاوازی خاڵەکانیان لەبەردەمدایە و رێزێکی زۆریان بۆ ریاڵ مەدرید هەیە.
ئەنچیلۆتی دوپاتیکردەوە بەرامبەر رکابەرێکی بەهێز یاری دەکەن و مانگی یەکلاکەرەوە لەبەردەمیاندایە.
لە جامی شتوتگارت شیفۆنتیک گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و سابالێنکا و رادوکانۆ ماڵئاواییانکرد.
لە جامی بەرشەلۆنە تیستیپاس بە بردنەوە لە ئاکۆستا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و کامیرۆن نوری ماڵئاواییکرد.
شنەیشل دوپاتیکردەوە دڵخۆش نییە بە ئاستی هەڵبژاردەکەی و هیوادارە بگەنە قۆناغی داهاتوو.
کانسێلۆ دوپاتیکردەوە یاری کلاسیکۆ گرنگیەکی زۆری هەیە و شکستەکەی پاریس بە ئازار بووە.
بایرن میونشن ئۆفەرێکی گەورەی ئامادەکردووە لە پێناو گواستنەوەی دی یۆنگی یاریزانی بەرشەلۆنە.
ئەلێگری رایگەیاند چەند هەڵەیەکی قبوڵ نەکراویان ئەنجامداوە و هیوادارە یاریزانەکان وانە فێربووبن لەو یاریە.
ئەمشەو لە خول و جامە ناوخۆییەکانی ئەوروپا چەندین یاری گرنگ بەڕێوەدەچن.
ئارتێتا دوپاتیکردەوە سەرنجیان لەسەر ئەو یارییانەیە کە ماویانە و مان سیتی بە باشترین یانەی مێژووی پریمەر لیگ ناو دەبات.
لە خولی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ لەگەڵ کالیاری یەکسانبوو.
لە جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ هەڵبژاردەی عێراق بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکستی بە تاجیکستان هێنا.
ئینتەر میلان نرخی باستۆنی و تۆرامی بۆ ریاڵ مەدرید و پاریس بە 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر یەکێکیان دیاریکردووە .
ناچۆ ریاڵ مەدریدی لە بڕیاری جێهێشتنی یانەکە ئاگادار کردووەتەوە لە هاوینی داهاتوودا.
گواردیۆلا جەختی لەوە کردەوە هەمیشە لە رووبەروو بوونەوەی چێڵسی شتی تازە فێردەبێت و پۆچێتینۆش پێی وایە یارییەکەیان قورسە بەڵام دەجەنگن بۆ بردنەوە.
کاسمیرۆ جەختی لەوە کردەوە، رۆناڵدۆ کاری سەرسوڕهێنەر دەکات و مباپێش باشترین یاریزانی جیهانە لە ئیستادا.
زیدان لەگەڵ بایرن نەگەیشتووەتە رێککەوتنی فەرمی بەڵام بە مەرجی بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان پەیوەندیان پێوە دەکات.
تۆخێل ئاماژەی بەوەکرد، ئەرکیان بەرامبەر یونیەن بەرلین قورسە بەڵام لە رووی دەروونیەوە ئامادەن.
لە خولی سعودیە مانێ سەرکردایەتی نەسڕی کردوو بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فەیحایان بردەوە.
رۆبێرتۆ روونیکردەوە ژووری جلگۆڕینی بەرشەلۆنە زۆر یەکگرتوون و یەک خێزانن.
سبەینێ لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ دەبێتە میوانی ولڤەرهامپتۆن و لە ئەڵمانیاش بایرن یاری هەیە.
بەرشەلۆنە نیازی فرۆشتنی کریستنسنی نییە تەنیا لە یەک کاتدا نەبێت ئەگەر ئۆفەرێکی گەورەیان پێشکەش بکرێت.
ئۆنای ئێمری چووەتە نێو بژاردەکانی مانچستەر یونایتد تا ببێتە شوێنگرەوەی تین هاگ لە کاتی دوورخستنەوەیدا.
رۆدیگێر دوپاتیکردەوە نامەیەکی پێرێز هۆکاری پەیوەندیکردنی بووە بە ریاڵ مەدریدەوە.
بەرپرسانی مان سیتی لە ئێستاوە جێگرەوەیان بۆ شوێنی گواردیۆلا دیاریکردووە ئەگەر بڕیاری رۆیشتن بدات.
ئامێرێکی دەستکرد ریاڵ مەدریدی بە پاڵەوانی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ دیاریکردووە.
زیدان یەک هەنگاو لە بایرن میونشنەوە دوورە و لەسەر بەشێکی زۆری مەرجەکانی نێوانیان رێککەوتوون.
ناگلیسمان گرێبەستەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا نوێکردەوە و دوپاتیشیکردەوە بڕیارەکەی لە دڵەوە داوە.
لە جامی شتوتگارت شیفۆنتیک و رادوکانۆ گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و ئەنەس جابر ماڵئاواییکرد.