سەردێڕ:

بەتەمەنترین بەندکراو لەگەڵ ئازادبوونی مەرجی هەیە بۆ هاوسەرگیریی

فۆتۆ: 
2018-12-11

40260 جار خوێندراوەتەوە

بەتەمەنترین زیندانیکراو کە بەهۆی لێبوردنی گشتییەوە ئازادکراوە، پاش ئازادکردنی بریاریدا هاوسەرگیریی بکات، بەڵام بەو مەرجەی ئەو ئافرەتەی دەبێتە هاوسەری تەمەنی لە ٢٥ ساڵ زیاترنەبێت.

پاش ئازادبوونی لەزیندان کەمال سابسی تەمەن ٦٦ ساڵ کە بەتەمەنترین بەندرکراوی میسربووە، دەیەوێت لە ئایندەیەکی نزیکدا ژیانی هاوسەریی پێکبهیێنێت، بەڵام کۆمەڵێک مەرجی قورس و جیاوازی هەیە.

ئەو دەیەوێت ئەو ئافرەتەی دەبێتە هاوسەریی تەمەنی لە ٢٥ ساڵ زیاتر نەبێت، ئافرەتێکی ناوێت کە پێشتر ژیانی هاوسەری پێکهێنابێت، چ جیابووبێتەوە یان  مێردەکەی مردبێت.

کەمال بە میدیاکانی میسری راگەیاندووە دەبێت خێزانی داهاتوی ئافرەتێکی بە ڕەوشت و دیندار بێت لە خانەوادەیەکی دیاربێت و دایک و باوکی کەسانی دیندار و خواناسبن، تاوەکو کچەکەیان وەکو ئەوانبێت و خواناسبێت".

کەمال بۆماوەی ٤٥ ساڵ لە بەندیخانە بەند بووە، بەهۆی تاوانێکەوە دەستگیرکراوە و سزایی بەندکردنی بەسەردا دراوە، بەڵام دوای تێپەڕبوونی ٤٥ ساڵ بەسەربردنی لە بەندیخانە، بە بریاری سەرۆکی وڵاتی میسر لەگەڵ ٢٣٧ بەندکراودا بەر لێبوردنی گشتی کەوت.

هەروەک خۆی دەڵێت "نەمردم هاتمە دەرەوە و دنیام بینی، مرۆڤ بەزۆر قۆناغی جیاوازدا تێدەپەڕێت، من هەر لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا پەشیمان بوومەوە و لەدوای لێبوردنی گشتیش حەز بە دڵخۆشی دەکەم وسوپاس بۆ خوا و عەبدول فەتاح سیسی سەرۆک".