سەردێڕ:

سەبارەت بە کوشتنی ٥٠ هاووڵاتی عێراقی داوای ڕوونکردنەوە لە کوەیت دەکرێت

فۆتۆ: 
2018-12-11

3354 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق یاداشتێکی ئاراستەی باڵیۆزی کوەیت کردووە لە بەغدا، بە مەبەستی پێشکەشکردنی ڕوونکردنەوە سەبارەت بە کوژرانی ٥٠ هاووڵاتی عێراقی لە ساڵی ١٩٩١ لە کوەیت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە (١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨) بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سەرۆکی فەرمانگەی عەرەبی لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق یاداشتێکی ڕادەستی سالم غوزبان باڵیۆزی کوەیت کردووە سەبارەت بەو هەواڵانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڵاوکرایەوە سەبارەت بە کوشتنی ٥٠ هاووڵاتی عێراقی.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەو کوژراوانەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، پێدەچێت ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە نیشتەجێی کوەیت بن، کە لەلایەن یەکێک لە هێزەکانی پۆلیسی کوەیتییەوە کوژراون لە سەردەمی داگیرکردنی ڕژێمی ئەو کاتەی سەدام حسێن لە ساڵی ١٩٩١.

ئەوە لەکاتێکدایە چەند پەرلەمانتارێکی عێراق و چالاکانی کۆمەڵایەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گفتوگۆیان لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆییە کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەکاتی جەنگی داگیرکردنی کوەیت ٥٠ هاووڵاتی عێراقی نیشتەجێی کوەیتیان گولـلەباران کردووە لە ساڵی ١٩٩١دا.

ع.م