سەردێڕ:

ساڵیادی کەوتنی چەکدارانی داعش لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو

بەهۆی شەڕی داعشەوە ٥٠ هەزار هاوڵاتی و سەربازی عێراق کوژران
هاوڵاتییەک لەڕێگەی ژەنینی موزیکەوە بەشداری لە یادەکە کردووە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تى
2018-12-10

2050 جار خوێندراوەتەوە

بەبۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی هێزەکانی عێراق بەسەر چەکدارانی داعشدا ئەمڕۆ لە بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق چەند مەراسیمێک ئەنجامدرا.

ڕۆژی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ساڵیادی سەرکەوتنی هێزەکانی عێراقە بەسەر داعشدا و، بۆ ئەم مەبەستەش لە بڕیارێکیدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو ڕۆژەی وەکو پشووی فەرمی لە سەرتاسەری عێراق ناساند.

ئەمڕۆ دوو شەممە لە بەشێک لە شارەکانی عێراق مەراسیمی تایبەت بەو یادە بەڕێوەچوو و لە بەشێک لە شەقامەکانی شاری بەغدا هاوڵاتییان چەند چرکەیەک بۆ ڕۆحی شەهیدەکانیان وەستان و لە ڕێگەی نزا و پاڕانەوەوە هیوای چاکبوونەوەیان بۆ بریندارەکان خواست.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە ناوچەی سەوزی بەغدا بە ئامادەبوونی عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە مەراسیمێکدا ئەو یادە بەڕێوەچوو.

وابڕیارە هەر ئەمڕۆ لە بەشێک لە شارەکانی عێراق یاریی ئاگرین و ئاهەنگ بەڕێوەبچێت.

لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شاری موسڵ و توانییان تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژدا تەواوی شارەکە کۆنترۆڵ بکەن، کە ئەوەش ورەی سوپای عێراقی ڕووخاند و، بووە ڕێگەخۆشکەر بۆ کۆنترۆڵکردنی شارەکانی تکریت و ڕومادی و بێجی و شەنگال و چەندین شارۆچکەی تر لە ناوچە کوردنشینەکان و ناوچەکانی تری عێراق.

هه‌رچه‌نده‌ له‌١٠ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق رزگاركردنی ته‌واوی خاكی عیراقی له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش راگه‌یاند، به‌ڵام چه‌كدارانی‌ ئه‌و گروپه‌ له‌ ناوچه‌كانی‌ كه‌ركوك و دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین هێشتا به‌رده‌وامن له‌ كرده‌وه‌ چه‌كدارییه‌كانیان.

بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، بەهۆی شەڕی داعشەوە نزیکەی ٥٠ هەزار سەرباز و هاوڵاتی مەدەنی کوژران و زیاتر لە چوار ملیۆن  کەسیش ئاوارەی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بوون، ئەمە جگە لە بەرکەوتنی زیان بە ژێرخانی ئابووری عێراق.

Image may contain: 5 people, people standing

Image may contain: 7 people, people sitting, table and indoor

Image may contain: one or more people, people standing, sky, tree and outdoor

Image may contain: one or more people and outdoor

Image may contain: one or more people, people standing and outdoor

Image may contain: sky, cloud, outdoor and nature