سەردێڕ:

لە رێوڕەسمی پێدانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیدا گۆرانییەك بەسەر نادیە موراددا وترا

لە رێوڕەسمی پێدانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیدا گۆرانییەك بەسەر نادیە موراددا وترا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-10

5423 جار خوێندراوەتەوە

لە رێوڕەسمی پێدانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیدا، هونەرمەند خەلیل دەرباز گۆرانییەكی بە زمانی کوردی بە سەر نادیە موراددا وت.

بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە (١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨) لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، لە مەراسیمێکدا، هەریەك لە نادییە مورادی رزگاربووی دەستی داعش و دێنیس موکوێگی پزیشکی کۆنگۆیی، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠١٨ وەردەگرن.

شەوی رابردوو لە مەراسیمی دەستپێکدا، چەندین هونەرمەند بە زمانە جیاوازەکان گۆرانیان وت، لە ناو ئەوانیشدا، هونەرمەندی کورد خەلیل دەرباز گۆرانییەکی بە ناوی (وا هات) بە زمانی کوردی بەسەر نادیە موراددا وت.

لە بەرواری (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) پەیمانگای نەرویجی خەڵاتی نۆبڵ لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، لە مەراسیمێکدا هەریەکە لە نادیە موراد و دێنیس موکوێگی وەك دوو کەسی سەرکەوتوو بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبل دەستنیشان کرد.

نادیە موراد کچێکی ئێزدیی تەمەن ٢٥ ساڵە، لە ساڵی ٢٠١٦دا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە باڵیۆزی ئاشتی دەستنیشانکرا.

ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٤دا لە لایەن رێکخراوی داعشەوە رفێندرا، دوای ئازادبوونی لە دەستی داعش، لە بەرواری (٥ی کانونی دووەمی ٢٠١٦) لە لایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ کاندیدی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی دیاریکرا.

ش.ق