سەردێڕ:

هەڵەبجە.. منداڵێک توشی نەخۆشییەکى دەگمەن بووە

رێژنە عەدنان ئەو منداڵەی کە توشی نەخۆشییەکی دەگمەن بووە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-12-10

18097 جار خوێندراوەتەوە

ڕێژنه‌ عه‌دنان منداڵێكى ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵە و نه‌خۆشیه‌كى ده‌گمه‌نى هه‌یه‌ و وه‌ك پزیشكه‌كان و كه‌سوكاره‌كه‌ى ئاماژەی پێدەکەن، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌رێمى كوردستان له‌م جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ و به‌م ڕێژه‌یه‌ تاوەكو ئێستا نه‌بووه‌.

نه‌خۆشیه‌كه‌ى ڕێژنه‌ بوونى حه‌ساسیه‌تێكى زۆره‌ له‌ گه‌ده‌یدا كه‌ ناتوانێت شیرى دایكى و شیرى قوتوى ئاسایى بخوات، پزیشكه‌كان جۆره‌ شیرێكیان بۆ داناوه‌ پێى بدرێت، شیره‌كه‌ش به‌ ده‌گمه‌ن له‌ عێراقیش ده‌ستده‌كه‌وێت و بۆ هه‌ر سێ ڕۆژ جارێك بڕى ١٠٠ دۆلارى پێویسته‌ تا بدرێت به‌ شیر بۆ ئه‌و منداڵه‌.

دایك و باوكى ڕێژنه‌ به‌هۆى زۆرى تێچووى چاره‌سه‌رى منداڵه‌كه‌یان و نه‌بوونى چاره‌سه‌رێكى ته‌واو له ‌ناوخۆى هه‌رێم، ئێستا وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، تواناى چاره‌سه‌ر كردنی منداڵه‌كه‌یان نه‌ماوه‌ و داواى به‌ده‌مه‌وه‌چوون له‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن.

ڕێژنه‌ ته‌نها نه‌خۆشى حه‌ساسیه‌تى گه‌ده‌ى نیه‌ به‌ڵكو نه‌خۆشیه‌كه‌ى بووەته‌هۆى دروستبوونى چه‌ند گرفتێكى ترى ته‌ندروستى بۆ ئه‌م منداڵه‌، ئه‌مه‌ جگه ‌له‌ كورتى یه‌كێك له‌ قاچه‌كانى له‌ قاچه‌كه‌ى ترى، بۆیه‌ پزیشكه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ش نه‌خۆشیه‌كه‌ى ئه‌م منداڵه‌‌ به‌ ده‌گمه‌ن وه‌سفده‌كه‌ن.

به‌هۆى نه‌بوونى شیره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ ئێستادا دایك و باوكى ئه‌م منداڵه‌ له‌ڕێگه‌ى پێدانى شه‌ربه‌ت و ئاومیوه‌ پێى، هه‌وڵى مانه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌یان ده‌ده‌ن له‌ ژیان، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێدانى ئه‌م جۆره‌ شیره‌ش چاره‌سه‌رى كێشه‌ ته‌ندروستیه‌كه‌ى ڕێژنه‌ ناكات.

ش.ق