سەردێڕ:

وتاری هەینی لەڕێگەی بڵندگۆوە لە ئوردن قەدەغەکرا

ئوردون بەکارهێنانی بڵندگۆی دەرەوەی مزگەوتەکان بۆ وتاری هەینی قەدەغە دەکات
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-09

9352 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی فەرمانێکی وەزارەتی ئەوقافی ئوردن کە بۆ گشت مزگەوتەکانی ئەو وڵاتە گشتێنراوە، نابێت بڵندگۆی دەرەوەی مزگەوتەکان بۆ وتاری هەینی و نوێژەکان بەکاربهێنرێت.

بەپێی نوسراوی وەزارەتەکە دەبێت سەرجەم مزگەوتەکان پابەندبن بە مەرجەکانی بانگدان، نوێژ، وانە و وتاری هەینییەوە.

وەزارەتەکە فەرمانیشی کردووە بە پابەندبوونی مزگەوتەکان بە یەک رۆژمێری یەکگرتووەوە کە لە وەزارەتەوە دەردەچێت و دەبێت بڵندگۆی دەرەوەی مزگەوتەکانیش تەنها بۆ بانگدان بەکاربهێنرێن.

هەر بە پێی نوسراوەکەی وەزارەتی ئەوقافی ئوردن، دەبێت بۆ بەجێهێنانی نوێژەکان، وانە و وتاری هەینی تەنها بڵندگۆی ناو مزگەوتەکان بەکاربهێنرێت.

ئوردن وڵاتێکی پاشآیەتیی دەستوورییە و خێزانی فەرمانڕەوا دەگەڕێنەوە بۆ بنەماڵەی هآشم و پێغەمبەری ئیسلام.

ع.ا