سەردێڕ:

هونەرمەندێکی کورد لە فرۆکەخانەی ئەستنەبوڵ دەستگیرکرا

هونەرمەندی کورد خۆراسانی یەڵدا عەباسی
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-07

5231 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی کورد خۆراسانی یەڵدا عەباسی لە فرۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا.

دوای ئەوەی بەمەبەستی بەشداریکردنی لە ٢٧ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندی کەلتوری میزۆپۆتامیا هونەرمەندی کوردی خۆراسانی یەڵدا عەباسی سەردانی تورکیای کرد،  بەڵام شەوی ڕابردوو لە فرۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئەستەنبوڵ دەستگیرکرا.

میدیاکانی تورکیاش ئاماژەیان بەوە کرد، تائێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەیدا ئاشکرا نەکراوە و لەکاتی دەستگیرکردنەکەشیدا دایکی لەگەڵدا بووە.

وابڕیارە ڕۆژی یەکشەممە  ٩ی ئەم مانگەی ٢٧ هەمین ساڵیادی ناوەندی کەلتوری میزۆپۆتامیا لە شاری ئەستەنبوڵ بەڕێوەبچێت و چەندین هونەرمەندی باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ئەو یادە بانگهێشتکرابوون کە یەکێک لەوانە یەڵدا عەباسی بوو.

Related image

یەڵدا عەباسی ساڵی ١٩٨٧ لە شاری شیروان لە دایکبووە و لە شاری قوچان دەستی بە خوێندن کردووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە تەکنەلۆژیای زانیاری بەدەستهێناوە، لە دواتردا دەستی کردووە بە گۆرانیوتن و بە زیندووکردنەوەی موزیکی ڕەسەنی باکوری خۆراسان دەستی پێکردووە، یەڵدا بە گەنجترین ژەنیارەکانی ئامێری دووتار دادەندرێت و چەندین جار لە پێشبڕکێ جۆراوجۆرەکاندا پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە، لە ساڵی ٢٠٠٨دا بەشداری کردووە لە فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری بەناوی تەرەقە کە لە دەرهێنانی محەمەد حەسەنە و شەش خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە ڕەزامەندی وەربگرێت بۆ بڵاوکردەنەوەی یەکەم ئەلبومی گۆرانی خۆی.