سەردێڕ:

ھەڵەبجە.. ٨٦ کرێکار کاری ٣٨ باخچە و سەوزایی شەقامەکان دەکەن

٨٦ کرێکار کاری ٣٨ باخچە و سەوزایی شەقامەکانی هەڵەبجە دەکەن
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تى
2018-12-05

1154 جار خوێندراوەتەوە

ھەموو ساڵێک لە دەستپێکی وەرزی پایزدا کرێکارەکانی شارەوانی دەستدەکەن بە ھەڵپاچینی درەختی باخچە و شەقامە گشتییەکان، بۆئەوەی لە وەرزی بەھاردا گەشەی زیاتر بکەن و پانتاییەکی زیاتر لە سەوزایی لەو شوێنانەدا داگیربکەن، بەڵام سەرباری دوو مانگ کارکردنی ئەم کرێکارانە بۆ ھەڵپاچینی درەختەکان نەبوونی کەلوپەلی پێویست بووەتە گرفتێک لەبەردەمیان.

لە سنوری شارەوانی ھەڵەبجە ٣٨ باخچە ھەیە و بە درێژی ١٠ کیلۆ مەتر درەخت لە شەقامەکان نێژراون، بەڵام بەشی باخچەکانی ئەم شارەوانییە بۆ ھەموو کارەکانی کێڵان و خزمەتکردنی باخچەکان و ئاگاداربوونی درەختی شۆستە و شەقامەکان تەنھا بە ٨٦ کرێکار ئەم کارانە ئەنجامدەدات، بۆیە کرێکارەکان باس لە کەمی ژمارەیان دەکەن و داواکارییان ھەیە.

بەپێی ئامارەکان ڕێژەی سەوزایی لە سنوری ھەڵەبجە لە سەدا ١١.٥ـە، ئەم ڕێژە سەوزاییە لەکاتێکدایە ساڵانە بە سەدان درەخت لەلایەن ڕێکخراو و دەزگا جیاوازەکانەوە لە سنورەکە دەنێژرێت، کەچی گرفتی کارمەند و نەبوونی پێداویستی بۆ بەشی باخچەکان وایکردووە بەشێک لەو درەختانە وشک ببن.

ش.ق