سەردێڕ:

​سوید بە نیازە ئەو پەنابەرە عێراقییانەى مافی پەرنابەریان نیە دیپۆرتبکاتەوە

فۆتۆ: 
2018-12-05

8620 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى سوید بە نیازە ئەو پەنابەرە عێراقییانەى مافی پەرنابەریان نیە دیپۆرتبکاتەوە و باڵیۆزی عێراقیش دەڵێت ڕێگە بەو کارە نادەین.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە سوید ڕایگەیاند، بە پێی بڕیاری حکومەتى سوید ماوەیەکى زۆرە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەى ئەو کەسانە دەرچووە کە داواکارییەکانیان رەتکراوەتەوە و مافی پەنابەریان وەرنەگرتووە و بەڵام لە ئێستادا بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەشی وت، بەشێک لە هاوڵاتییە کوردەکانی سوید نیگەرانن لە دەنگۆی ئەو هەواڵەی کە دەوترێت بەشێک لە کوردەکان دیپۆرتکراونەوە بۆ  بەغدا.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتیشی ، سوید دەتوانێت هەموو ئەو هاوڵاتیانە بنێرێتەوە کە هێشتا بەڵگەنامەى گەشت و پاسپۆرەکانیان پێیە و  ئەوانەى بەڵگەنامەکانیان کاتی بەسەرچووبێت دەزگاکانى سوید داوا لە باڵوێزخانەى  عێراق دەکەن بەڵگەنامەکانیان بۆ نوێ بکەنەوە.

 پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتیشی پەیوەندی بە باڵوێزی عێراقەوە لە ستۆکهۆڵم کردووە ئەویش وتویەتی بە هیچ شێوەیەک بەڵگەنامە بۆ ئەو هاوڵاتیانە نوێ ناکەنەوە و ڕێگە نادەن دیپۆرتبکرێنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانى کورد لەوڵاتی سوید  وەک پەنابەر دەژین.