سەردێڕ:

وێنە.. قاسم سلێمانی لەناو مزگەوتێکی سوننەکان لە بەغدا دەرکەوت

لەوەتەی شەڕی داعش دەستی پێکردووە قاسم سلێمانی بەشێوەیەی بەرچاو ئامادەیی هەیە لە خاکی عێراقدا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-04

17817 جار خوێندراوەتەوە

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق چەند وێنەیەکی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانیان بڵاوکردووەتەوە، کە سەردانی مزگەوتی (ئوم تبولی) سوننەکانی کردووە لە شاری بەغدا و، لەگەڵ مەهدی سومەیدەعی موفتیی سوننەکان کۆبووەتەوە.

لە وێنەکاندا جگە لە قاسم سلێمانی ئەبو مەهدی موهەندیس سەرۆکی دەستەی هێزەکانی حەشدی شەعبیش دەبینرێت.

لە دوای دەستپێکردنی شەڕی داعش و  دامەزراندنی هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، قاسم سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق بیراوە و هەندێک جاریش سەرپەرشتی ئۆپراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی چەند ناوچەیەکی کردووە لە دژی داعش.

 

ع.م