سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: لەپاشماوەی پلاستیک پێکھاتەیەکی نوێ دروستدەکرێت لەزۆر بواردا بەکاردێت

فۆتۆ: ئاژانسەکان
2018-12-03

1345 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرەوان لە سەنگاپوورە ھەوڵدەدەن لەپلاستیکی دووبارە بەکارھاتوو داھێنانێک بەدەستبێنن بۆ پێکھاتەیەکی نوێ، دەنگ کپ دەکات و دابڕی گەرما و سەرمایە و دەشڵێن لەوانەیە ھاریکاربێت لەکەمکردنەوەی خاشاکی پلاستیک.

دەنگی ئەمریکا بڵاویکردەوە، تیمی زانکۆی نیشتمانی سەنگاپوورە ئاشکرایانکردووە، ڕێگایەکیان دۆزیوەتەوە بۆ گۆڕینی بوتڵی پلاستیکی لە پێکھاتەی (پۆلی ئیپلین ترفپالیت) بۆ (ئیرو جێڵ) کە وەک دەڵێن لە زۆر بواردا بەکار دێت، لەوانە لەیەک دابڕینی پلەی گەرما و سەرما، پاراستن لە ئاگرکەوتنەوە و پڕکردنەوەی لێچوونی نەوت و ڕۆن.

ھای مینە دۆنگ مامۆستای یاریدەر لە بەشی ئەندازیاری میکانیک ڕاگەیاندووە "خاشاکی پلاستیک لەسەخترین جۆری خاشاکە بۆ دووبارە بەکارھێنانەوە".

ھەروەھا دەڵێت، تیمەکە لەگەڕاندابوو بۆ تەکنەلۆجیایەکی ئەندازیاری نوێ ھاریکاربێت لەکەمکردنەوەی کیشەی خاشاکی پلاستیک.

پرۆگرامی ژینگەی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت ساڵانە نزیکەی ٨ ملیۆن تەن پلاستیک دەکرێنە ئۆقیانووسەکانەوە، کەدەبێتە ھۆی گیان لەدەستدانی گیانلەبەرانی دەریا و چوونی ئەم خاشاکانە بۆ ناو زنجیرە خۆراکی مرۆڤایەتی.

توێژینەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٥دا کراوە ئاماژەی داوە بەوەی ٥ وڵاتی ئاسیا (چین، ئەندۆنیسیا، فلپین، ڤێتنام و تایلاند) بەرپرسیارن لە نزیکەی لە٦٠%ی خاشاکی پلاستکی دەچێتە دەریا و ئۆقیانووسەکانەوە.

تیمی توێژینەوە لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێن پێکھاتەی (ئیرۆجێڵ) کە لە پۆلی ئیپلین تریفپالیت دروست دەکرێت، لە خاشاکی پلاستیک بەرھەم دێت و لە تایبەتمەندیەکانی نەرمە و تووندوتۆڵە، لەڕوی کێشەوە سووکە و بەئاسانی بەکاردێت.

سەرباری ئەمە دەڵێن لەیەک پۆتڵی پلاستیک قەبارەی کاغەزێکی چاپکردن ئیرۆجێڵی لێ دروست دەکرێت، کە سەرباری ئەوەی بۆ کپکردنی دەنگ و جیاکردنەوە بۆ زۆر بواری دیکە بەکاردێت.

بۆ نموونە توێژێک لەو پێکھاتەیە تا ٦٢٠ پلەی سەدی بەرگری بۆ ئاگر و سووتان ھەیە، لەکاتێکدا ئەمە ٧ ئەوەندەی ئەو پۆشاکانەیە پیاوانی ئاگرکووژێنەوە بەکاریدێن، لەڕوی کێشەوە لە%١٠ی کێشی ئەو پۆشاکانەیە.