سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

فۆتۆ: ئاژانسەکان
2018-12-03

1299 جار خوێندراوەتەوە

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٢ دۆلار و ٣٨ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٥٣ دۆلار و ٦٣ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە رێکخراوی ئۆپیک و بەشێک لە وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە، بڕیارە رۆژی ٦ی مانگی داهاتوو لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا کۆببنەوە تاوەکو بڕیار لە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بدەن.

رۆژی ٢٥ی مانگی ڕابردوو نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لەماوەی شەش مانگدا دابەزی و بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٥٩ دۆلار  مامەڵەی پێوەکرا.

هاوکات نەوتی خاوی ئەمریکیش بە هەمانشێوە دابەزی و بەرمیلێک بە ٥٠ دۆلار ٢٨ سەنت  مامەڵەی پێوەکرا.

رۆژی چوارشەممە (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨)، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٧٤ سەنت کە ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە ساڵی ٢٠١٤وە.