سەردێڕ:

ترەمپ داوای پارەی پرۆسەی ئازادکردنی عێراق دەکات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-01

23514 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات ئەو پارەی وڵاتەکەی لە ساڵی ٢٠٠٣ هەتاوەکو ساڵی ٢٠١١ لە پرۆسەی ئازادکردنی عێراقدا خەرجیکردووە بداتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی (رای الیوم) لەکاتی سەردانەکەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بۆ ئەمریکا، ترەمپ داوای لێکردووە ئەو پارەیە بدەنەوە کە ئەمریکا لە پرۆسەی ئازادکردنی عێراقدا خەرجیکردووە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، حەیدەرعەبادی لە وەڵامی ئەو داواکارییەی ترەمپدا وتوویەتی، عێراق هاوکاریی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانە دەکاتە کە لە عێراقدا کاری دەرهێنان و بازرگانی نەوت دەکەن و لەو ڕێگەیەوە هەزاران ملیار دۆلار سودیان پێ دەگات.

دۆناڵد ترەمپ چەندینجار باسی لەوە کردووە، ئەمریکا لە پرۆسەی ئازادکردنی عێراقدا ترلیۆنان دۆلاری خەرجکردووە، بەڵام سودێکی ئەوتۆی بۆ وڵاتەکەی نەبووە.

لەکاتی پرۆسەی ئازادکردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە چوار هەزار سەربازی ئەمریکی کوژراون و ٣٠ هەزاری تریش برینداربوون.

هــ.حــ