سەردێڕ:

​کتێبی یادگارییەکانی مێشێل ئۆباما بووە بە پڕفرۆشترین کتێبی ساڵی ئەمریکا

مێشێل ئۆباما خێزانی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-12-01

799 جار خوێندراوەتەوە

کتێبی یادگارییەکانی مێشێل ئۆباما خێزانی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پاش دوو هەفتە لە دەرچوونی بوو بە پڕفرۆشترین کتێبی ساڵی ئەمریکا.

بەپێی ئامارەکان لە ماوەی ئەو ١٥ ڕۆژدا زیاتر لە دوو ملیۆن دانەی لە ئەمریکا و کەنەدا فرۆشراوە ئەمەش بۆتە پڕفرۆشترین کتێبی ئەمریکا.

کتێبی یادگارییەکانی مێشێل ئۆباما تەنها لە ئەمریکا پڕفرۆش نەبووە، بەڵکو لە ئوسترالیا و کەنەدا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و کۆریای باشور و ئەفریقای باشور سەدان هەزار کتێبی لێ فرۆشراوە .

کتێبی یادگارییەکانی مێشێل ئۆباما باس لەژیانی تایبەتی خۆی دەکات کاتێک وەکو یەکەمین ژنی ڕەش پێست دەچێتە کۆشکی سپی پاشان لەگەڵ ئۆباما گەشتی وڵاتان دەکات، هەر لە کتێبەکەدا مێشێل هەڵوێست و بڕیارەکانی باراک ئۆباما و کاریگەری لەسەر ژیانی خێزانیان دەخاتەڕوو.