سەردێڕ:

لە نمایشێکی راستەوخۆدا مارێک بە ڕاهێنەرەکەیەوە دەدات

ڤیدیۆی پێوەدانی مارێک بە ڕاهێنەرەکەیەوە لەنمایشێکی ڕاستەوخۆدا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-29

129674 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ساتی پێوەدانی مارێک بە ڕاهێنەرەکەی نیشاندەدات، کاتێک ڕاهێنەرەکە لە سێرکێکدا و بەشێوەی راستەوخۆ لەبەردەم ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکیدا سەرقاڵی نمایشکردن و ئاڵاندنی مارەکان بووە بەخۆیەوە.

لە فلیپین ڕاهێنەرێک لەو ساتەی دووماری گەورە و درێژ بە جەستە و گەردنیەوە دەئاڵێنێت، یەکێک لە مارەکان دوای دوو خولەک لە دەستپێکردنی نمایشەکە هێرش دەکاتە سەر ڕوخساری ڕاهێنەرەکە و گازێک لە لوتی دەگرێت، بەڵام کاتێک دەیەوێت گازی دووەمی لێبگرێتەوە، ڕاهێنەرەکە بە دەستی دەمی مارەکە دەگرێت و ڕێگە لە هێرشەکانی دەگرێت و خوێن بە دەست و ڕوخسارییەوە دەبێت.

دواتر کۆمەڵێک لە هاوکارەکانی یارمەتی دەدەن و دووبارە کۆنترۆڵی مارەکە دەکاتەوە و ڕاهێنەرەکە واز لە نمایشکە ناهێنێت و بەردەوام دەبێت و مارەکان بەخۆیەوە دەئاڵێنێت.