سەردێڕ:

یەکێتى هاوردە و ناردنکاران: لابردنى خاڵە سنورییەکان هێنانى کاڵا بۆ هەرێم زیاد دەکات

یەکێتى هاوردە و ناردنکارانى هەرێم
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تى
2018-11-27

1335 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پێشوازیی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات سەبارەت بە لابردنی خاڵە سنورییەکانی نێوان ھەرێم و پارێزگاکانی عێراق و دەڵێت دەبێتە هۆى هاوردەکردنى کاڵاى زیاتر بۆ هەرێم.

ئەمڕۆ (٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) مستەفا عەبدوڕەحمان سەرۆکی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بوونی ئەو خاڵە سنورییانە لە ماوەی ڕابردوودا بووبووەھۆی شەلەلی ئابوری و سستی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەرێم و پارێزگاکانی عێراق و نائومێدبوونی بەرھەمھێن و خاوەن کارخانەکانی ھەرێم لە ساخکردنەوەی کاڵاکانیان لە پارێزگاکانی عێراقدا.

ڕاشیگەیاند، لابردنی خاڵە سنورییەکان دەبێتەھۆی بوژانەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ھەرێم و عێراق و ھاتنی کاڵای زیاتر بۆ ناو ھەرێم لەڕێی خاڵە سنورییەکانەوە، ھەروەھا پتەوبوونی پەیوەندیی نێوان ھەناردەکارانی ھەرێم و بازرگانانی عێراق و دووبارە ناساندنەوەی ھەرێمی کوردستان وەک سەنتەرێکی بازرگانی.

ھەر لە چوارچێوەی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی یەکێتی ھاوردە و ناردنکارانی ھەرێم چەندین گرێبەستی بازرگانی لە نێوان کۆمپانیاکان واژۆکران.

پێشتر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا بە لابردنی سەرجەم خاڵە سنورییەکان لە نێوان ھەرێم و عێراق.

ئ.ر