سەردێڕ:

به‌ گوڵی سور پێشوازی له‌ میوانانی دیداری هونه‌ری گه‌رمیان دەکرێت

ئه‌م جۆره‌ چالاكییانه‌ گرنگه‌ بۆ ئاشنابوونی گه‌لان و شارو ناوچه‌ جیاوا‌زه‌كانی وڵات به‌ هونه‌ر و ڕۆشنبیری یه‌كتر
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تى
2018-11-24

1260 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئار تى، کەلار، گەرمیان حەمەى پور

له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی دیداری هونه‌ری گه‌رمیاندا پاش پێشكه‌شكردنی وتاری ئاماده‌كارانی دیدارو چه‌ند وتارێكی تایبه‌ت، به‌ گۆرانی و میوزیك ده‌ست به‌ چالاكییه‌كان كرا، دواتر شانۆی مرۆڤه‌ ئاڵتوونییه‌کانی ژێر لم، سه‌ماى میوزیكی گروپی میوزیكی ئایین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، فیلمی داده‌ سه‌ڵته‌نه‌ له‌گه‌ڵ فیلمی كۆشكی مێرووله‌كان نمایش كران، هاوكات میوانداری بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو سه‌لاح داوده‌ كراو خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان پێ به‌خشرا.

ئەو دیداره‌ هونه‌رییه لە گەرمیان‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هۆڵی هونه‌ر له‌ كه‌لار كه‌ پاش نزیكه‌ی ١٠ ساڵ له‌ نه‌بوونی هۆڵێك بۆ كاری هونه‌ری كرایه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندانی ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كورستان و به‌غداد ئاماده‌بوون، هونه‌رمه‌ندانی به‌شدار ده‌ڵێن ئه‌م جۆره‌ چالاكییانه‌ گرنگه‌ بۆ ئاشنابوونی گه‌لان و شارو ناوچه‌ جیاوا‌زه‌كانی وڵات به‌ هونه‌ر و ڕۆشنبیری یه‌كتر.

دیداره‌كه‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت تایبه‌ته‌ به‌ هونه‌ری شانۆو سینه‌ما، تێیدا ١٧ فیلمی سینه‌مایی و دۆكیۆمێنتاری له‌گه‌ڵ حەوت شانۆ كه‌ زۆرینه‌یان شانۆی سه‌ر شه‌قامن نمایش ده‌كرێن و هه‌موو شه‌وانی دیداره‌كه‌ش له‌ كاتژمێر هه‌شته‌وه‌ گفتوگۆی زانستی و ڕه‌خنه‌یی له‌سه‌ر بابه‌ته‌ جیاوازه‌كانی هونه‌ر به‌ڕێوه‌ دەچێت، زۆرینه‌ی چالاكییه‌كانی دیداره‌كه‌ له‌ قه‌زای كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رێوه‌ ده‌چن و به‌شێكی تریش له‌ چالاكییه‌كان له‌ قه‌زای كفری سەربە ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌بن.

س.س