سەردێڕ:

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێی خاڵە گومرگییەکان دەستیپێکرد

تەواوکردنی کابینە حکومییەکەی عەبدولمەھدی تیانییە
پەرلەمانی عێراق
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-21

528 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و وا بڕیارە تاوتوێی خاڵە گومرگییە نوێیەکان بکرێت، بەبێ ئەوەی خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمان ھیچ ئاماژەیەکی تیابێت لەبارەی تەواوکردنی کابینە حکومییە نوێکەی عادل عەبدولمەھدی.

پێشتر لە بەیاننامەیەکدا فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق خشتەى کاری دانیشتنی ژمارە ١٤ی پەرلەمانی بڵاوکردەوە کە لە چەند بڕگەیەک پێکهاتووە.

یەکەم: سەیرکردن ئەو تانانەی کە پێشکەشکراوە سەبارەت بە ئەندامێتی ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران.

دووەم: دەنگدان لەسەر شێوازی بڕیاری تایبەت بە بڕیارەکانی پەرلەمانی پێشوو لە ماوەی کاربەڕێکردن بەتایبەت لیژنەی یاسایی.

سێهەم: خستنەڕووی بابەتێکی گشتی بۆ گفتوگۆکردن بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی و ئەندامانی ئەنجومەنی فەرمانگەکە و بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراقی.

چوارەم: گفتوگۆکردن لەسەر خاڵە گومرکییە نوێیەکان.

ئەوە لەکاتێکدایە، خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمان هیچ ئاماژەیەکی تیا نییە سەبارەت بە تەواوکردنی کابینەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق.