سەردێڕ:

​لە ناوسکی نەهەنگێکی مردارەوەبوودا شەش کیلۆگرام پلاستیک دەرهێنرا

فۆتۆ: 
2018-11-20

15744 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی ئیندۆنیزیا ڕایانگەیاندووە، لە کەناراوێکی ئەو وڵاتە نەهەنگێک بە مردارۆبوویی دۆزراوەتەوە کە نزیکەی شەش کیلۆگرام پلاستیک لە ناوسکیدا دەرهێنراوە.

ئەو جۆرانەی پلاستیک کە لەناو سکی نەهەنگەکەدا دۆزراوەتەوە لە ١١٥ کوپی خواردنەوە و چوار بوتڵی پلاستیکی و ٢٥ عەلاگە و دوو نەعل پێکهاتووە.

ئەو نەهەنگە درێژییەکەی نۆ مەتر و نیو بووە و لە ئاوەکانی نزیک دوورگەی کاپۆتا لە پارکی نیشتمانی واکاتۆبی دۆزراوەتەوە و لای ژینگەدۆستان نیگەرانی و ترسی دروستکردووە.

دوی سوپراپتی کە لە ڕێکخراوێکی ژینگەپارێز کاردەکات لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، "هەرچەندە ئێمە ناتوانین کۆتایی بە هۆکاری مەرگ بێنین، بەڵام ئەوەی دەیبینین بەڕاستی ئازاربەخشە."

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠١٥ی دەستە و ڕێکخراوە ژینگەییەکان، پێنج وڵاتی ئاسیا "چین، ئیندۆنیزیا، فیلیپین، ڤێتنام و تایلاند" زیاتر لە ٦٠%ی پلاستیکە بەفیڕۆچووەکانیان لەناو زەریاکاندان.