سەردێڕ:

ئەردۆغان: پابەندنابین بە بریاری دادگای ئەوروپا بۆ ئازادکردنى دەمیرتاش

سەلاحەدین دەمیرتاش ، ئەردۆغان
فۆتۆ: ئەرشیف
2018-11-20

8833 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانى تورکیا لەزاری ئەردۆغانەوە بڵاویان کردووە، تورکیا پابەندنابێت بە بریاری دادگای مافی مرۆڤی یەکێتى ئەوروپا بۆ ئازادکرنى سەڵاحەدین دەمیرتاش.

میدیاکانى تورکیا لەزاری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە بڵاویان کردووە، تورکیا پابەندی بڕیارەکە نابێت و هەوڵێستیشی دژ بە بڕیارەکە دەبێت.

کەمێک پێش ئێستاش عەبدولحەمید گول وەزیری دادی تورکیا، سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤ لە ئەوروپا لەبارەی سەڵاحەدین دەمیرتاشەوە، رایگەیاند "با بڕیارەکە ببینین و مەرجەعی دادوەریی کە لەو بارەیەوە دادگاییکردنەکە بەڕێوەدەبات، بڕیاردەدات".

ئەمەش لە دوای ئەوە هات، دادگای‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ ئه‌وروپا بڕیاریدا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی‌ پێشووی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ گه‌لان "هه‌ده‌په‌" ئازادبکرێت .

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن مەحسونی کارامانی پارێزەری دەمیرتاش، لە بارەی نایاسایبوونی گرتنی ناوبراو دۆسیەیەکی لە دووتوێی ١٨ مادە ئامادە کردبوو، پێشکەشی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپای کرد و سکاڵای لە دژی دەوڵەتی تورکیا تۆمارکرد و ئەمرۆ ئەو دادگایە بڕیاریدا سەڵاحەدین دەمیرتاش ئازاد بکرێت.

دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی ئازادکردنی دەمیرتاشەوە ڕایگەیاندووە، مافی ئازادی و ئەمنی دەمیرتاش پێشێلکراوە و دەبێت لە دەرەوەی زیندانەوە دادگایی بکرێت.