سەردێڕ:

شاجوانی قامیشلۆ هەڵبژێردرا

شاجوانی رۆژئاوای کوردستان هەڵبژێردرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-18

1333 جار خوێندراوەتەوە

بۆیەکەمجار لە شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان، شاجوانی قامیشلۆ هەڵبژێردرا.

پاش هەڵبژاردنی وەک شاجوانی رۆژئاوا، عەدلە حەسەن یەکەمین شاجوانی هەڵبژێردراو، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڕت ئێف ئێم، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد هاوڕێکانی هانیانداوە خۆی کاندید بکات، وتی: ئەمە یەکەمجارە لە رۆژئاوای کوردستان شاجوان هەڵدەبژێردرێت، پەیامم بۆ ئەوانەی پاش خۆمان ئەوەیە کە بەگەرم و گوڕییەوە بەشداریی بکەن، چونکە ساڵانی داهاتوو خۆشتر دەبێت و شەڕو ئاڵۆزی نامێنێت.

دلبین عوسمان سەرپەرشتیاری پڕۆژەی پێشبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوان، باسی لەوەکرد کە بیرۆکەکە سەرەتا لەڕێی فەیسبووکەوە پێشنیارکراوە، دواتر دەیان کەس ناوی خۆیان تۆماکردووە بۆ بەشداریکردن و ١٥ کچ چوونە پێشبڕکێکەوە.

مەرجەکانی بەشداریکردن ئەوەبوو، باڵایان لە ١٧٠ سەنتیم مەتر کەمتر نەبێت، لەڕووی زانیاری گشتیی و رۆشنبیرییەوە لە ئاستێکی باشدابن. شێوازی هەڵبژاردنەکەش لەڕێی لیژنەیەکی تایبەتەوە بووە کە لە پسپۆڕانی جوانکاریی پێکهاتبوون، جگە لەوەش ئامادەبووانیش بە دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنەکەدا بەشداربوون.

 

 

 

Image may contain: 1 person, smiling, standing

Image may contain: 9 people, people standing